تاوان و سزا
رۆمانی تاوان وسزا یه‌كێكه له شاكاره هه‌ره جوانه‌كان مێژووی ئه‌ده‌ب، كه باس له گه‌نجێكی جوانی قۆز ده‌كات له پترسبۆرگی روسیا له به‌ر هه‌ژاری ناتوانێ خوێندنی زانكۆ ته‌واوكات، ته‌نانه‌ت كارده‌گاته ئه‌وه‌ی كرێی شوقه‌كه‌ی بۆ نه‌درێ. شاره‌كه به‌وه وه‌سف كراوه كه خه‌ڵكێكی زۆر و قه‌ره‌باڵغێكی له راده‌به‌ده‌ر و هه‌وایه‌كی گه‌رم و دانیشتوانێكی هه‌ژار ئه‌تمۆسفیر و لۆكه‌یشنی رۆمانه‌كه‌ی پێكهێناوه. گه‌نجه‌كه ناوی راسكۆڵینكۆفه، كه دایك و خوشكێكی هه‌یه، خوشكه‌كه‌ی كه ناوی دونیایه له‌به‌ر خاتری براكه‌ی ده‌یه‌وێ زه‌ماوه‌ندی بكات له‌گه‌ڵ كاره‌كته‌رێكی به‌دی خراپ‌دا به‌ناوی» لۆژینه‌وه»، كه ئه‌م رووداوه راسكۆلینكۆف نیگه‌ران ده‌كات و نایه‌ڵێ خوشكه‌كه‌ی ببێته قوربانی هه‌ژاری ئه‌و. راسكۆڵینكۆف رۆژێ بڕیاری كوشتنی پیره‌ژنێكی سوخور ده‌دات له‌و كاته‌شدا تووشی كوشتنی خوشكی پیره‌ژنه‌كه‌ش ده‌بێ، له دواییدا پاره‌ی پیره‌ژنه‌كه ده‌بات له شوێنێك ده‌یشارێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه به‌كاربێنێ و دڵی پێخۆش بێ. راسكۆڵینكۆف رۆژێك تووشی پیاوێكی عه‌ره‌بانچی به‌ناوی مامیلۆدۆڤ ده‌بێ كه تووشی رووداوێك ده‌بێ ده‌یه‌وێ یارمه‌تی بدات، به‌هۆی ئه‌م رووداوه راسكۆڵین ده‌چێته ماڵیان، له‌وێ سۆنیای كچی مامیلۆدڤ و خێزانه‌كه‌ی كاترینا ده‌بینێ، بۆی ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌م خێزانه چۆن له هه‌ژاریدا تووشی كێشه‌ی ئه‌خلاقی بوون، سۆنیا به‌هۆی نه‌بوونییه‌وه ده‌بێته له شفرۆش، له‌دواییدا كاتریناش له‌به‌ر هه‌ژاری له خه‌فه‌تدا سه‌رده‌نێته‌وه، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌یه راسكۆلین له دوای ناڵاندن و ئازارێكی ده‌روونی ناتوانێ دان به تاوانه‌كه‌یدا بنێ، به‌ڵام به بینینی سۆنیا كه ده‌كه‌وێته خۆشه‌ویستییه‌وه له گه‌ڵیدا له دواییدا خۆشه‌ویستی و یارمه‌تی سۆنیا ده‌بێته ئه‌وه‌ی كه راسكۆڵین دان به‌تاوانه‌كه‌یدا بنێ و له‌و ئازاره ڕزگاری بێ. له كۆتاییدا به‌ره‌و دادگا ده‌یبه‌ن له زینداندا دوای به‌سه‌ربردنی چه‌ند ساڵێك ده‌بێته كه‌سێكی دینی پاك. كوشتنی پیرێژنه‌كه وه‌كو چۆن له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا هه‌ندێ رووداو هه‌یه تاوه‌كو ئێستا نه‌توانراوه وه‌ڵامێكی دروستی بدرێته‌وه، بۆ نموونه كوشتنی ئه‌بوعه‌لای موعه‌ڕی شاعیری گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب كه له سعودیه ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌لایه‌ن ده‌ستێكی نادیاره‌وه ده‌كوژرێ تاوه‌كو ئێستا هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی نازانرێ، كوشتنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆن كه‌نه‌دی، راكردنی سێ تاوانبار له به‌ندیخانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌مریكادا كه تاوه‌كو ئێستاش كه‌س نازاێ ماون یاخود نه‌ماون، چه‌نده‌ها فلیمی له‌سه‌ر ده‌ركراوه. به‌هه‌مان شێوه له دونیای ئه‌ده‌بدا چه‌ند رووداوێكی سه‌رنجڕاكێش هه‌یه، كه بوونه‌ته لوغز و مه‌ته‌ڵێكی بێ وه‌ڵامی رۆژگار، واته ناتوانین به‌ته‌نها راڤه‌یه‌ك وه‌ڵامی بێگومانمان ده‌ستكه‌وێ بۆیان، بۆ نموونه له درامای» هاملێت» ی شه‌كیس پیردا ئه‌و گومانه‌ی كه هاملێت به‌رامبه‌ر مامی لادروست ده‌بێ له‌سه‌ر كوشتنی باوكی، خوێنه‌ر له‌وه سه‌ری ده‌سوڕمێ بۆ ناگاته یه‌قینێك و دواجار مامی به‌سزای خۆی بگه‌ینێ، له رۆمانی «تاوان و سزادا» كوشتنی پیره‌ژنه‌كه له‌لایه‌ن راسكۆڵینكۆفه‌وه یه‌كێكه له‌هه‌ره گرێكوێره‌كانی ئه‌ده‌ب كه ئه‌وه‌نده‌ی تر رۆمانه‌كه‌ی جوانتر كردووه . دوو بۆچوون باس ده‌كه‌م كه هۆكاری كوشتنی پیرێژنه‌كه به‌ده‌ستی ڕاسكۆڵینكۆف روون ده‌كه‌نه‌وه 1-به‌پێ ئه‌م بۆچوونه، دۆستۆیڤسكی وه‌كو له سه‌ره‌وه باسكرا ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی هیگڵه‌وه، كه به‌پێی بۆچوونی ئه‌م فه‌یله‌سوفه له مێژوودا» مرۆڤی باڵا»ده‌ورێكی كاریگه‌ری هه‌یه له ژیاندا، كه له لایه‌كی تره‌وه «مرۆڤی ئاسایی، عه‌وام» هه‌یه كه هیچ رۆڵێكی گرنگ نابینن، به‌ڵكو زۆرجار ده‌بنه ڕێگر له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگادا بۆیه ئه‌م مرۆڤه زیانبه‌خشانه شتێكی باشه له‌لایه‌ن مرۆڤه باڵاكانه‌وه له‌ناو ببرێن، ته‌نانه‌ت هیگڵ زۆر سه‌رسامی خۆی بۆ ناپلیۆن وه‌كو مرۆڤێكی باڵا ده‌ربڕیوه و ئه‌و هێرشانه‌ی كه كردویه‌تییه سه‌ر ئه‌ڵمانیاو میسر به‌كارێكی باشی زانیوه چونكه ناپلێۆن له‌م شه‌ڕانه‌دا ئه‌وكه‌سانه‌ی كه ڕێگر بوون له‌پێشكه‌وتنی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا له‌ناوی بردوون. لێره‌وه‌یه كه ئه‌م بۆچوونه‌ی هیگڵ كارده‌كاته دۆستۆیڤسكی و له‌كاره‌كته‌ری راسكۆڵۆنكۆفدا ڕه‌نگده‌داته‌وه، چونكه راسكۆڵینكۆف خۆی به‌كه‌سێكی باڵا‌و به‌رزتر له‌خه‌ڵكی ساده خۆی نمایش ده‌كات، ته‌نانه‌ت ده‌گاته ئه‌وه‌ی زۆر تێكه‌ڵی خه‌ڵكی نه‌كات، پیرێژنه‌كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سو‌و له خه‌ڵكی وه‌رده‌گرێ و زیانی زیاتره وه‌ك له‌چاكه بۆیه بڕیاری كوشتنی ده‌دات به‌مانایه‌كی تر راسكۆڵینكۆف خۆی به‌مرۆڤێكی جیاوازتر له‌وانی تر ده‌بێنێ و پیره‌ژنه‌كه‌ش به‌مرۆڤێكی عه‌وام بێجگه له‌زیان هیچی به‌هایه‌كی نییه بۆیه ده‌بێ بكوژرێ 2-كاریگه‌ری پاره‌و هه‌ژاری به‌پێ ئه‌م بۆچوونه راسكۆڵینكۆف له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانێ درێژه به‌خوێندن بدات چونكه هه‌ژاره، هه‌ر به‌هۆی نه‌بوونییه‌وه‌یه كه دونیای خوشكی ژیانی ده‌كاته قوربانی ده‌یه‌وێ زه‌ماوه‌ند له‌گه‌ڵ «لۆژیندا « بكات كه هه‌رچه‌نده كه‌سایه‌تێكی خراپه، بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی براكه‌ی بدات بۆ ته‌واوكردنی زانكۆی و كرێ شوقه‌كه‌ی بۆبدات كه خۆی ناتوانێ بیدات. ئه‌م بۆچوونه ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌گیرێ كه راسكۆڵینكۆف كاتێ كه پیره‌ژنه‌كه ده‌كوژێ ئه‌وه‌ی كه به‌لایه‌وه جێ بایه‌خ نابێ پاره‌كه‌یه كه ده‌یبات، چونكه راسته‌وخۆ ده‌یبات له شوێنێكدا زۆر بێباكانه ده‌یشارێته‌وه. كاریگه‌ری پاره ته‌نها به راسكۆڵینه‌وه نییه به‌ڵكو زۆربه‌ی كه‌سایه‌تێكان گیرۆده‌ی نه‌بوونین بۆ نموونه مارمیلۆڤ به‌هۆی نه‌بوونییه‌وه‌یه كه مه‌شروبێكێ زۆر ده‌خوات له ئه‌نجامدا ده‌مرێت،»سۆنیای» كچی نه‌بوونی ده‌یكاته له‌شفرۆش، دایكی سۆنیا «كاترینا» له هه‌ژاریدا سه‌رده‌ن