کتێبستان · نووسەران

فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی

فیۆدۆر میخایلڤیچ دۆستۆیەڤسکی (لەدایکبووی ١١ تشرینی دووەمی ١٨٢١ - کۆچی دوایی شوباتی ١٨٨١) ڕۆماننووس و کورتە چیرۆکنووس و ڕۆژنامەنووس و فەیلەسووفی ڕووسییە، و یەکێکە لە بەناوبانگترین نووسەر و نووسەرەکانی جیھان کە بەھۆی دوو ڕۆمانی تاوان و سزا و برایانی کارامازۆڤ لە دوونیادا بەباشی ناسرا، کە ڕۆمانەکانی تێگەیشتنێکی قووڵی لە ناخی مرۆڤ تێدایە. دۆستۆیڤسکی لە نووسراوەکانیدا، ڕووداوەکانی دەروونی کەسایەتییەکانی چیرۆکەکەی لە ھەلوومەرجی دژواری کۆمەڵایەتی، ڕامیاری و ڕۆحیی سەردەمی سەدەی نۆزدەھەمی کۆمەڵگای ڕووسیا، بە باشی شیکردووەتەوە. واڵتێر کافمەن چیرۆکی برووسکەیەک لەژێر زەوییەوە لە نووسینی دۆستۆیەڤسکی، بە باشترین نموونەی بوونگەرایی دەزانێت.

کتێبەکان