عەتا نەهایی
عەتا نەھایی (لەدایکبووی ١٩٦٠ لە بانە، ڕۆژھەڵاتی کوردستان) نووسەر، وەرگێڕ و چیرۆکنووسێکی کورد و ئەندامی چالاکی کۆڕی زانستی زمانی کوردییە. ناودارترین ڕۆمانی گرەوی بەختی ھەڵاڵەیە. ساڵی ١٩٦٠ لە شاری بانە لەدایک بووە. ١٩٧٨ بە وەرگرتنی دیپلۆمی وێژە، دواناوەندی تەواو کردووە. بەھۆی ڕاپەڕینەکانی ئەوسای ئێران لە ١٩٧٩ زانکۆکان داخراون و نەیتوانیوە چیتر درێژە بە خوێندنەکەی بدات.
باڵندەکانی دەم با