کتێبستان · نووسەران

تکایە مەبنە مەڕ

مەحمود نامەنی

(سوهراب)بە نیگا سەوزەکەیەوە دەهۆنێتەوە:
\r\nژیان پەڕو باڵێکی هەیە
\r\nبە فراوانی مەرگ
\r\nبازدانێکی هەیە
\r\nبەئەندازەی ئەوین
\r\nژیان شتێک نییە
\r\nکە لەسەر لێواری ڕەفەی خووپێوەگرتندا
\r\nلە بیری من و تۆ بچێتەوە
\r\nژیان هەستێک نامۆیە کە باڵندەیەکی کۆچەر هەیەتی
\r\nژیان شاوری شەمەندەفەرێکە
\r\nکەلەخەوی پردێک دەئاڵێت
\r\nژیان شوشتنی تەکە قاپێكە
\r\n\r\n
(نانسی سیمس)بە نیگایەکی نەرم و زەریفەوە دەڵێت:
\r\nژیان پێشبڕکێ نییە
\r\nژیان گەشتێکە
\r\nوتۆ ئەو ڕێبوارە بە
\r\nکە لە هەر هەنگاوێکیدا
\r\nزەمزەمەی خۆشی ساتەکان ڕەوانە
\r\nبە هەناسەدان لە کەشی ڕابردوودا
\r\nو نیگەرانبوون بۆ سبەینێ و نەهاتووەکان
\r\nمەهێڵە ژیان لە نێوان پەنجەکانتەوە بتکێت
\r\nوئاسان بەفیڕۆ بچێت
\r\nدەستبەرداری خەونەکانت مەبە
\r\nکە بەبێ ئەوان ئومێدێکت بۆ ژیان نییە
\r\nبەبێ ئومێدیش،ژیان میلۆدییەکی نییە
\r\nو(هۆشەنگ شیفا)بە چەند پەیڤێکی ناڕەزایی دەڵێت:
\r\nژیان واتە جموجۆڵ
\r\nژیان واتە ژاوەژاو
\r\nژیان واتە ،شەوی نوێ ،ڕۆژی نوێ ،ئەندێشەی نوێ
\r\nژیان واتە،خەمی نوێ،حەسرەتی نوێ،پیشەی نوێ
\r\nژیان دەبێت کەیل بێت لە جمەو تازەیی
\r\nژیان دەبێت لە پێچ و لۆفەی ڕێگەکەیدا لە ڕەنگی ڕووداوەکان ڕەنگ بکرێت
\r\nژیان دەبێت یەک سات تەنانەت یەک هەناسە لە بزاوت دوانەکەوێت
\r\nهەرچەند ئەم بزاوتە بۆ شوێن مەبەستێکی بێهودە بێت
\r\nژیان هەروەک ئاوە
\r\nئەگەر بوەستێت سیمای دەشێوێت
\r\nو بۆگەن دەکات
\r\nلە هیلالی ئەستێلکەکەیدا گوڵی خەندە دەمرێت
\r\nمامزەکانی ئەوین لە ئاوە لیخنەکەی نۆش ناکەن
\r\nمەلی حەز لە ئاوێنە تەڵخەکەیدا ناخرۆشێت
\r\nمن سرودێکی تازەم دەوێت
\r\nشانازیەکی جیهانگیر و بەناوبانگم دەوێت
\r\nکرمێکی خاکی نیم تابەبێدەنگی لەقاوغەکەی خۆما بمێنمەوە
\r\nشەو کوێر نیم تا بەخۆری ڕووناک چاو بنوقێنم
\r\nخۆرهەتاوم کە لە جێگەیەکا بەند نابم
\r\nمن هەوایەکی تازەم دەوێت!
\r\n