بێگانە
<p><em>بێگانه‌</em> که‌ له‌ساڵی ١٩٤٢ چاپ و بڵاو کرایه‌وه‌، پڕفرۆشترین کتێبی گیرفان بووه‌ له‌ <em>فه‌ڕه‌نسا</em>. ڕۆمانی <strong>بێگانه‌</strong> <strong>کامۆ</strong> وه‌ک ئه‌زموونی دوورودرێژی له‌گه‌ڵ هه‌ژاری و ژیانی پڕ له‌ نه‌هامه‌تی له‌ <em>جه‌زائیر</em> نووسیوه‌. له‌ ڕۆمانه‌که‌ هه‌وڵ ده‌دا ژیان له‌<em>جه‌زائیر</em> بخاته‌ ڕوو، به‌ شێوه‌یه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی ناخۆشترین شوێنی سه‌ر زه‌وی بێت، ئه‌وه‌ش به‌ هۆی ئه‌و که‌ش و بارودۆخه‌ی که‌ تێیدا گه‌رما وا له‌ پیاو ده‌کات مرۆڤێک بکوژێ. هه‌رلە سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی ڕۆمانه‌که‌ و چوونه‌ نێو ئه‌و دۆخ و که‌شه‌ی ڕۆماننووسه‌که‌ خولقاندوویه‌تی، تیراژیدیایه‌کی پڕ له‌ گاڵته‌ئامێز ده‌خاته‌ ڕوو. دایک هه‌میشه‌ ڕۆلی گرنگی زۆری هه‌بووه‌ له‌ ژیانی تاکدا و به‌تایبه‌تی <strong>کامۆ</strong>ی نووسه‌ر خۆی چه‌ند جارێک ئاماژه‌ی پێ کردووه‌ که‌ دایکی بۆ ئه‌و کاریگه‌ریی زۆری هه‌بووه‌ له‌سه‌ری. به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی کاره‌کته‌ره‌کەی <em>بێگانه‌</em>، جه‌نابی <strong>مێرسۆ</strong> نه‌ دڵگران ده‌بێت به‌ کۆچی دایکیان و نه‌ دڵخۆش، به‌ڵکو هه‌ر وه‌ک ڕووداوێکی ئاساییی ڕۆژانه‌ وێنای ده‌کات، ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستی نووسه‌ره‌ که‌ ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌ بخاته‌ ڕوو که‌ ئه‌و ژیانه‌ی <em>جه‌زائیر</em> پڕ له‌ نه‌هامه‌تی و ناخۆشی وه‌ها مرۆڤ ده‌گۆڕێت که‌ له‌گه‌ل ناخۆشترین ساته‌کانیشدا ئاسایی بێت و چاوه‌ڕێی له‌وه‌ زیاتر و خراپتریش بێت. به‌ده‌ر له‌و کاته‌ی که‌&nbs