کتێبستان · نووسەران

مێژووی ئەردەلان

هەژار

مە‌ستوورە‌ی ئە‌ر‌دە‌ڵان (١٨٠٤ ز - ١٨٤٨ ز) شاعیر و مێژوونووسی کوردە‌. ناوی خۆی ماھ شە‌رە‌ف خانم بووە‌ و نازناوی مە‌ستوورە‌ بووە‌. دە‌وروبە‌ری ساڵی 1220 ک.م (1804 ز) لە‌ بنە‌ماڵە‌ی قادرییە‌کانی سنە دا، کە‌ ئە‌وسا زۆر لای والییە‌کان بە‌قە‌در بوون، لە‌ شاری سنە هاتە‌ دنیا.\nمامۆستا مە‌ولە‌ویی تاوە‌گۆزی لە پە‌سنی ئە‌و‌دا ئە‌م شیعرە‌ی گوتووە:\nخورشیدەکەی ناز، ئەوجی بورجی سەور\nسەرتوغرای دەفتەر مەحبووبان جە دەور\nها لە خانەکەی بورجی شەرەف دا\nنوورئەفشانیشەن وە هەر تەرەف دا\nژیاننامە‌\nناوی ماھ ‌شە‌رە‌ف خانم و نازناوی مە‌ستوورە‌ بووە‌. دە‌وروبە‌ری ساڵی 1220 ک.م (1804 ز) لە‌ بنە‌ماڵە‌ی قادرییە‌کانی سنە‌ دا، کە‌ ئە‌وسا زۆر لای والییە‌کان بە‌قە‌در بوون، لە‌ شاری سنە‌ هاتە‌ دنیا. باوکی، ئە‌ولە‌سە‌ن بە‌گ (ئە‌بولحە‌سە‌ن بە‌گ)، لە‌ پیاوە‌ رە‌سە‌نە‌کانی سنە‌ بووە‌ و بە‌ ماە‌شە‌رە‌ف خانمی خوێندووە‌ تا وەهای پێ گە‌یاندووە‌ کە‌ ناو دە‌رکا. لە‌ زە‌مانی خو‌سرە‌و خانی ئە‌ردە‌لان، والیی سنە‌، کە‌ بە‌ ناکام ناو براوە‌، خان و ماڵە‌ قادرییە‌کان لە‌ یە‌کتر رە‌نجاون و ئاشت بوونە‌وە‌ و بوونە‌ خزم. مە‌ستوورە‌ بۆتە‌ خێزانی خوسرە‌و خان. خانیش لە‌ شیعردانان دا لە‌ خانم نزیک بۆتە‌وە‌. لە‌ دیوانی هە‌ردووکیان دا شیعر بە‌ یە‌کدا هە‌ڵدانیان زۆر بە‌رچاوە‌. مە‌ستوورە‌ چل و چوار ساڵ تە‌مە‌نی بووە‌ کە‌ لە‌ سلێمانی مردووە‌ و هە‌ر لە‌وێش نێژراوە‌.\nشیعرە‌کانی\nمە‌ستوورە‌ لە‌ شیعردانان، چ بە‌ کوردی و چ بە‌ فارسی، زۆر خاوە‌ن دە‌ستە‌ڵات بووە‌. بە‌داخە‌وە‌ زۆربە‌ی شیعرە‌کانی لە‌ ناو چووگن و تە‌نیا دوهە‌زار بە‌یتێکی ماوە‌تە‌وە‌ کە‌ ساڵی 1305 ک.ە (1926 ز)، میرزا ئە‌سە‌دوڵڵا خانی کوردستانی، سە‌رۆکی فە‌رهە‌نگی سنە‌، لە‌ تاران چاپیانی کردووە‌. کوردییە‌کانی هە‌ر زۆر کە‌م ماون بە‌ڵام لە‌ قە‌سیدە‌یە‌کی دا کە‌ بە‌م بە‌یتە‌وە‌ دە‌ست پێ دە‌کا:\nگرفتارم بە‌ نازی چاوە‌کانی مە‌ستی فە‌تتانت\nبریندارم بە‌ نێشی سینە‌دۆزی تیری موژگانت\nوا دیار ئە‌دا کە‌ شیعرە‌ کوردییە‌کانیشی زۆر رە‌وان بووبێتن. خێوی کتێبی حە‌دیقە‌ی ناسری، کە‌ ئامۆزای مە‌ستوورە‌ بووە‌، ژمارە‌ی هە‌ڵبە‌ستە‌کانی لە‌ قە‌سیدە‌ و غە‌زە‌ڵ و وردە‌ بابە‌ت، بە‌ نزیکە‌ی بیست هە‌زار بە‌یت نووسیوە‌ بە‌ڵام \"توحفە‌ی ناسری\" کە‌ ئە‌ویش لە‌ مە‌ڕ کوردستان تاریخێکە‌، دە‌ هە‌زاری لە‌و