کتێبستان · نووسەران

کیمیاگەر

پاولۆ کۆیلۆ

کیمیاگەر (بە پورتووگالی: O Alquimista) ڕۆمانێکە لە نووسینی پاولۆ کۆیلۆ کە بڵاوکراوەتەوە لە ساڵی ١٩٨٨. ڕۆمانەکە بۆ یەکەم جار بە زمانی پورتووگالی نووسرابوو، دواتر بە ھۆی ناوبانگەکەی، بە شێوەیەکی نێودەوڵەتی وەرگێڕدرا ڕۆمانەکە چیڕۆکێکی ھێمایییە، باس لە کاروانی شوانێکی لاوی ئەندەلوسی دەکات بۆ ھەرەمە میسڕییەکان، دوای ئەوەی خەونی دۆزینەوەی گەنجینەیەک لە شوێنەکە بۆ چەند جارێک دووبارە دەبێتەوە.