باڵووڵی حەکیم
بالولی حکیم ڕۆژێک بازرگانێک دێتەلای بالولی حەکیم گوتی بالولی حەکیم وداناچی بکڕم قازانج دەکەم ؟ ئەویش گوتی لۆکەو ئاسن بکڕە، بازرگان بەقسەی کردوو قازانجێکی زۆری کرد دواتر بە لەخۆبای بونەوە دەچێتەوە لای بالول پێی دەڵێ بالولی شێت ئەمجارەچی بکڕم ؟ ئەویش وەڵامی دایەوە گوتی پیازو کاڵەک بکڕە ، بازرگان ڕۆی و پیازو کاڵەک هەمووی ڕزی و فڕێی دا دیسان چو بۆلای بالو گوتی ئەوە چ پێشنیارێک بوو کردت هەموسەروەتم لەسەردانا. بالول گوتی یەکەم جار هاتی گوتت بالولی حەکیم بۆیە منیش بە حەکیمانە وەڵامم دایەوە بەڵام کەجاری دووەم هاتی گوتت بالولی شێت بۆیە منیش بەشێتانە وەڵامم دایەوە . بازرگان سەری شۆڕکردوو بەشەرمەزاری بالولی جێهێشت