چێشتی مجێور
چێشتی مجێور ژیننامەی خۆنووسی مامۆستا هەژار (عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی)یە که تێیدا باسی سهرگوزشتهکانی ژیانی خۆی دهکات. ئەمە یەکێکە لە پەڕتووکە دەگمەنەکانی ئۆتۆبیۆگرافی بە زمانی کوردی، کە مامۆستا هەژار بە زمان و گێڕانەوەیەکی شیرین باسی خۆی و بەسەرهاتەکانی کردووە. جاران مجێوری مزگەوت بەرماوەی خواردنی خەڵکی کۆدەکردەوە و لە مەنجەڵێکی ئەنا و تێکەڵی دەکردن کە پێیان دەگوت "چێشتی مجێور". مامۆستا ھەژار ئەڵێ چیڕۆکی ژیانی وەک چێشتی مجێور وایە. ھەروەھا ئەڵێ نە دەمی ڕوودانی بەسەرھاتەکانی لە بیر ماوە نە دەتوانێت یەک بە دوای یەکدا بە زنجیر بیانگێڕێتەوە کەواتە وەک چێشتی مجێور تێکەڵاو گێڕاونیەوە. ئەم بەسەرھاتانە و باسانەی ناو پەڕتووکەکە یان بەسەرھاتی مامۆستا ھەژار ھی خۆیەتی یان لە دەمی دۆستان و برادەرانی قۆزتۆتەوە. مامۆستا ھەژار سەرەتا ویستوویەتی ناوی بابەتەکەی بنێ "قانگ لاشک"، "با بردەڵە" یان "بۆت برێم" بەڵام دوای ناوی "چێشتی مجێور" ی داناوە کە بە وتەی خۆی: پڕ بە پێستیەتی