پیاوێکی شەپقەڕەشی پاڵتۆڕەشی پێڵاوشین
پیاوێکی شەپقەڕەشی پاڵتۆڕەشی پێڵاوشین ڕۆمانێکی فەرھاد پیرباڵە کە باس لە دۆخی پەنابەرانی کورد لە ڕۆژاوا و کێشە و گرفتەکانی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە دەکات. لە پێش دەرگای کافیتریاکە پێی گوتم: تۆ ڕۆمان دەنووسیت؟ گوتم: جار جار. گوتی: بۆچی ئەم بەسەرھاتە ڕاستەقینەی من ناکەیتە ناوەرۆکی ڕۆمانێکت؟ من لچک و لێوی پاڵتۆکەی خۆمم دەھێنایەوە بەر یەک، گوتم: ئەگەر بیشیکەمە چیرۆک، لە کوردستان کەس باوەڕم پێ ناکات. بۆچی؟ دەڵێن ئەورووپا ئەمە نییە کە د. فەرھاد باسی دەکات.