چل رێساکەی عەشق
ئەم کـــتێبە لای من چـــــل ڕێسا نییە بۆ عـــــەشق بەڵکو هەزاران یاســــایە بۆ ژیان، نیشاندانی جوانییەکانی ژیان،\r\nدۆزیینەوەی ئەو نهێنیانەی پێشتر بە دیت نەکردوون .\r\nئارامگرتن لەســــەر هەموو پێشهاتەکان ،مەولانا لە بەشێکی ئەم پەرتوکە لەســـــەر ئارامگرتن ئەدوێ:\r\nئارامگرتن هەر ئەوە نییە، بەرگەی تەنگو چەڵەمەکان بگریت و هیچی دیکە، ئەوەیشە دووربین بیت و ڕووناکیی کۆتاییی تۆنێلەکە ببینیت. ئارامگرتن ئەوەیە، سەیری دڕک بکەیت و گوڵ ببینیت، سەیری شەو بکەیت و بەرەبەیان ببینیت. پشووکورتی ئەوەیە، هەر بەرپێی خۆت ببینیت و پێشبینیی داهاتوو نەکەیت. شەیدایانی خوا، هەرگیز سەرچاوەی ئارامییان چۆڕبڕ نابێت، چونکە دەزانن ئەوە کاتی دەوێت تا مانگی یەکشەوە، دەبێتە مانگلی چواردە. خوا بۆیە ناخۆشیی داهێناوە، تا بەختەوەری لەڕێی دژەکەیەوە پیشان بدات. شتەکان لەڕێی دژەکانیانەوە بە دیار دەکەون، خوا بۆیە بە دیار ناکەوێت؟ چونکە دژ شک نابات.-\r\n\r\nفێر ئەبیـــــــن کە ،چــاره‌نووس ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كـه ژیانت بــه چاره‌نوسێكــی حه‌تمییــــه‌وه به‌نده، بــۆیــه ئه‌گه‌ر هه‌موو شته‌كان بۆ چـاره‌نووس جێ بهێڵیــت و هاوبــه‌شـــی ژه‌نینـــی مۆسیقــای گه‌ردوون نه‌كه‌ی، ئه‌وه به‌لگــه‌ی نه‌زانینـــی ڕه‌هـایــه. مۆسیقــای گـه‌ردوون هه‌موو شوێنێك ده‌گرێتــه‌وه و لــه چــل ئاستـــی جیــاواز پێك دێت، چــاره‌نووســی تــۆ ئه‌و ئاستــه‌یه كــه ئاوازی خــۆتــی تێدا ده‌ژه‌نیت، ڕه‌نگــه ئامێری مۆسیقــاكه‌ت نه‌گۆریت به‌ڵكــو ئاستـــی ده‌ست ڕه‌نگینیت لــه ژه‌نینـــدا ئه‌گۆرێت....\r\nڕۆمانێــــکی عیرفانی مەولانای ڕۆمـــییە