کتێبستان · نووسەران

هونەری هاوڕێگرتن

عمر تۆفیق

١.گەر دەتەویێت خەڵکی گرنگیت پێبدەن و خۆشیان بوێیت ئەوا پێش ئەوە خۆت گرنگیان پێ بدە و خۆشەویستی خۆتیان بۆ دەربڕە ئەوکات ئەبینیت کە ئەوانیش گرنگیت پێ ئەدەن. ٢.هەمیشە دەمبەخەندە و ڕووخۆش بە. ٣.مرۆڤ ناوەکەی لە هەموو شتێ لا خۆشەویسترە بۆیە هەوڵدە ناوی کەسەکان لەبەر بکەی کە دەیانبینیت و لەکاتی قسەکردندا بەزۆری ناویان بهینە خۆشحاڵ دەبن. ٤.هەمیشە قسە لەسەر ئەو بابەتە بکە کە حەز و خولیاو ٠() بەرامبەرەکەتە,بۆ نموونە ئەگەر ئەو کەسە مامۆستایە ئەوا هەوڵدە لەسەر ئەوشتانە قسە بکە کە پەیوەندی بە پسپۆریەکەیەوە هەیە وەک پرسیاری ئاستی خویندن و گرنگی پەروەردە لە قوتابخانە و... هتد. ٥.گوێگرێکی باش بە و بهێڵە بەرامبەرەکەت لەبارەی خۆیەوە قسە بکات هەر تۆ قسە مەکە. ٦.وشەگەلێکی وەک (سوپاستەکەم,ببورە,بێ زەحمەت....) زۆر باکاربهێنە لە قسەکانتا نیشانەی ڕێزگرتنی تۆ دەگەیەنێت. ٧.ڕێزی بەرامبەرەکەت بگرە باواهەست بکات کە گرنگە لەلات. ٨.وازبهینە با بەرامبەرەکەت قسەی خۆی تەواو بکات و هەرگیز قسەی پێ مەبڕە. ٩.(بە پیاو باش ناوی بەرامبەرەکەت بهێنە هەوڵدەدات پیاو باش بێت) واتا هەمیشە وەسفی بەرامبەرەکەت بکە و هانی بدە لەو شتەی کا تیایدا کەمیک باشە بۆ نمونە, کەسیک هەندێک لە هونەری وتاربێژیدا باش بیت و تۆش بڵێیت بەڕاستی زۆر بەجوانی قسەت دەکرد بڕوام نەکرد بەوشێوەیە زیرەک بیت , ئەوکات ئەو کەسەش دڵی زۆر خۆش دەبیت و هەوڵدەدات ڕاهێنانی زیاتر بکات و زیاتر خۆی چاک بکات و زیاتر سەریش دەکەوێ تەنانەت ئەگەر خۆیشی بەوشێوەیە باش نەبوبێ بەڵام هاندانەکەی تۆ زۆر گرنگ ئەبیت بۆی. ١٠.کاتێک کەسێک هەڵەیەک دەکات هەمیشە وا پیشانی بدە کە چارەسەری هەڵەکەی ئاسانە و هەڵەکەی لێ گەورە مەکە و هیوای پێ بدە هەمیشە. ١١.لە قسەکردندا هەرگیز رەخنە مەگرە و لۆمە و باسی خراپەی کەس مەکە لەجیاتی ئەوانە باسی چاکەکانی بکە چونکە هەرکەسێک لە شتێکدا لە ئێمە باشترە بۆیە هەولدە باسی ئەو شتە باشەی بکەی. ١٢.دوربکەرەوە لە دەماقاڵێ مەهێڵە هەرگیز دەمەقاڵێ دروست بێت بەڵکو هەوڵبدە بە گفتوگۆی هیمنانە و لەسەرخۆیانە کێشەکان چارەسەر بکەیت. ١٣.هەرکاتیک هەڵە بوویت ئەوا دان بە هەڵەی خۆتدا بنێ زۆر ئاساییە هەموو کەسێک هەڵە دەکات بەو شێوەیەش جوانتر دەبیت لەپێش چاوی بەرامبەرەکەت . ١٤.دوربکەرەوە لە خۆبەزلزانی و عینادی لە گفتوگۆدا. ١٥.هەر کەس خاوەنی بیروبۆچونی جیاوازی خۆیەتی بۆیە ئاساییە ئەگەر لەسەر بابەتێک لەگەڵ بەرامبەرەکەت هاوڕانەبوویت و ئەگەر هەڵەش بوو ئەوا ڕووبەڕو پێی مەڵێ تۆ هەڵەیت و ڕێز لە بۆچونی بگرە. ١٦.لەکاتی قسەکردن هەمیشە بە نەرمونیانی و هێمنی قسە بکە و بەتەواوی دورکەرەوە لە توڕەیی. ١٧.هەوڵدە هەمیشە خۆت لە جێگەی بەرامبەرەکەت دابنێیت و پاشان بڕیار بدەیت لەسەر مەسەلەکان چونکە لەوانەیە حەق بەو بێت و تۆ هەست نەکەیت بەڵام کە لە ڕوانگەی ئەوەوە ڕوانیتە کێشەکان ئەوکات لەوانەیە لێی تێبگەیت و حەقی پێ بدەیت. ١٨.لەهەڵە و کەموکورتی بەرامبەرەکەت خۆشبە و پێش ئەوەی بیر لە هەڵەی ئەو بکەیتەوە بیر لە هەڵەی خۆت بکەوە و بزانە هەموو کەس هەڵە ئەکات بۆیە کەس لەبەر هەڵەیەک مەسڕەوە لە ژیانت. ١٩.کاتێک دەتەوێ بەرامبەرەکەت شتێکت بۆ بکات ئەوا ڕاستەوخۆ وەک فەرمان داوای ئەو شتەی لێمەکە بۆت بکات بەڵکو لەشێوەی پێشنیارێک دەریبڕە باشترە چونکە هیچ کەس حەزناکات فەرمانی بەسەردا بکرێت. ٢٠.هەوڵدە ئەو شتەی کە داوای ئەکەیت لە بەرامبەرەکەت خۆشەویست و بەنرخی کەیت لای وەک ئەوەی باسی گرنگی و سودی ئەو کارەی بۆ بکەیت تا زیاتر حەزبکات ئەوکارە ئەنجامبدات. نووسەر:دیل کارنگی وەرگێڕ:عمر توفیق الخطاط ئامادەکردنی:زیلان رەحیم حەمید