کچەی پرتەقاڵ
ڕۆمانی کچەی پڕتەقاڵ لە نووسینی یۆستاین گاردەر و وەرگێڕانی بەهرۆز حەسەن. خەتی سەرەکی ڕۆمانەکە بەوە دەستپێدەکات کە نامەیەکی گرینگ دەگات بەدەستی کوڕێک بە ناوی (جۆرج) لەلایەن نەنکییەوە. ئەم نامەیە نوسراوە لە لایەن باوکی جۆرج کە بەر لە ١٤ ساڵ مردووە. باوکێک کە ناوی (یانئۆلاوە) ئەو کاتەی کە لە ژیاندایە کوڕێکی منداڵی هەیە تەمەنی تەنها ١ ساڵەو دەیەوێت ئامۆژگاری بکات و باسی ئەوە بۆ کوڕەکەی بکات کە چۆن دایکی ناسیووە و ژیانیان پێکهێناوە و ئەم کوڕەیان بووە، چونکە یانئۆلا زۆر نەخۆشە و دەزانێت کە دەمرێت ، لەسەرە مەرگدا ئەم نامە گرینگە بۆ کوڕەکەی دەنووسێت کە لە دوای ١٤ ساڵ دەگاتە دەستی جۆرج. لە ناوەڕۆکی نامەکەدا باس کە کچەی پڕتەقاڵ دەکات کە دایکی جۆرجە و ناوی ڤڕۆنیکایە بەڵام بە چ شێوەیەک کچەی پرتەقاڵ دەناسێت و ژیانی لەگەڵ دروست دەکات ئەوەیان بۆ تۆی خوێنەر جێدەهێڵم. باوکێک کە لە ژیاندا نەماوە بەڵام بەردەوام گفتووگۆ دەکات لەگەڵ کوڕەکەی و لایەنە شاراوەکانی ژیانی خۆی بۆ باس دەکات لە ڕێگەی ئەو نامانەی کە بۆی نوسیووە بەر لە مردنی هەموو نهێنێکانی بۆ ئاشکرا دەکات. باوکێک هەمیشە لە خەمی کوڕە ١٥ ساڵەکەیدا و تەنانەت باسی ئەوەشی بۆ دەکات کە چەن دایکی خۆشی ویستووە و چۆن و بە چ زەحمەتێک بە ڤیڕۆنیکا گەیشتووە کە دایکی جۆرجە و باوکێک لە ژیاندا نییە بە ڵام هەمیسە دەژی و.. چیرۆکی ڕۆمانەکە سادەیە وەلێ و پەیامێکی گەورەی پێیە و دونیایەک لە جوانی لەم ڕۆمانەدا بەدی دەکەیت. بە زمانێکی سادە و زۆر بە لۆژیکەوە فێرمان دەکات کە چۆن بتوانین لەگەڵ نەوەکانماندا گفتووگۆ بکەین چۆن بتوانین خۆشەویستی خۆمانیان بۆ دەرببڕین تەنانەت ئەگەر لە ژیانیشدا نەبووین وەمان لێدەکات کە هەرگیز شوێنمان بەتاڵ نەبێت. لەم گاردەر لەم ڕۆمانەدا چەن پرسێکی گرینگ دەوروژێنێت چەمکی خۆشەویستی دایک و باوک بۆ کۆرپەکەیان، لەگەڵ ئەوەی چۆن بتوانین دانبەخۆماندا بگرین بۆ ئەوەی کە بتوانین بەو کەسە بگەین کە خۆشمان دەوێت و ژیانی لەگەڵ دروست بکەین، هەروەها لایەنی زانستی ئەستێرەناسی و شیوەکاری و مۆسیقا بەشێکی گرینگی ڕۆمانەکەیە، جگە لەمەش گاردەر فێرمان دەکات کە چۆن وەسیەت بۆ مناڵەکانمان جێبهێڵین بەر لە مردن. نوسەر زۆر بە لۆژیکەوە خوینەر پەلکێشی ناوەڕۆکی ڕۆمانەکە دەکات لە گەڕان بەدوای نهێنێکان و جار جارەش بە فلاش باک ڕوداوەکانمان بیر دەخاتەوە کە وا دەکات لەگەڵ چیرۆکەکادا بەردەوام بین و وون نەبین، بەگشتی نوسەر حیکایەت خوێنێکی بەئەزموونە وادەکات کە جێژ لە ڕووداوەکان وەرگرین هەروەها جوگرافیا و مێژووی ڕوداوەکان بەوردی دەستنیشان دەکات وەکو فلیمێک وێنای کردووە.