دیوانی مەحوی
مەلا محەممەد کوڕی عوسمان باڵخی ناسراو بە مەحوی (١٨٣٦-١٩٠٦) مامۆستای ئایینی و یەکێک لە دیارترین ھۆنراوەنووسەکانی کورد بووە؛ و بە یەکێک لە چڵەپۆپەکانی شیعری کوردی دادەنرێت، ھۆنراوەکانی لە دەوری چەند تەوەرێکی جیاواز ئەسوڕێنەوە و سەرجەمی ھۆنراوەکانی لە دیوانی مەحویدا کۆکراونەتەوە. مەحوی لە نەوەی پیر و زانای ناودار شێخ ڕەشە، باپیریشی ناوی مەلا عوسمان بووە، وەکو شێخ مارفی نۆدی لەگەڵ دروستکردنی شاری سلێمانیدا لە شارەکە نیشتەجێ بووە.