کتێبستان · نووسەران

مەم و زین

ئەحمەدی خانی

مەم و زین خانی نووسینی: ئەحمەدی خانی وەرگێڕانی بۆ موکریانی: هەژار بڵاوکار: کانی کتێب - سنە - ئەحمەدی خانی ناوی ئەحمەد کوڕی ئەلیاسە، لەخێلی خانییانی شاری بایەزید و بۆتاتە. - لەساڵی ١٦٥٠ دا لە بایەزید لە باکووری کوردستان لەدایکبووە. - ئەحمەدی خانی لەساڵی ١٧٠٧ دا لە تەمەنی ٥٨ پەنجاوهەشت ساڵیدا لە بایەزید مردووەو هەر لەوێش نێژراوە. - خانی یەکێکە ‌لە ‌شاعیرە ‌بەناوبانگ و ناودارەکانی کورد. مەم و زین چیرۆکی مەم و زین شاکاری ئەحمەدی خانییە. ئەحمەدی خانی چیرۆکی مەم و زینی بەزمانی کوردی و بەشێوەی کرمانجی باکوور نووسیوە. خانی چیرۆکی مەم و زینی بەهۆنراوەو بەند نووسیوە. هەژاری شاعیر لەشێوەکرمانجی باکوورەوە ‌گۆڕیویەتییە ‌سەر کرمانجی باشوور (سۆرانی) چیرۆکی مەم و زین چیرۆکێکی دڵدارییە، بەڵام خانی مەبەستێکی گرنگی لەنووسینی مەم و زیندا هەبووە ‌کەباسی لەئازار و ژێردەستەیی میللەتی کورد کردووە. مەم و زین بۆ سەر دەها زمان وەرگێڕدراوەو کراوەتە ‌فیلمی سینەمایی. خانی باس لە ‌بێ کەسی و بێ خاوەنی کورد دەکات و دەڵێ: بێگانە نەڵێن کە کورد نەزانن بێ نووسەر و هونەر و زمانن پێمان نەڵێ وێژەوانی بیر ورد دڵداری نەبوو لەناو گەلی کورد کوا؟ ئێوە ‌نە دڵتەڕن نە ‌دلبەر لەم ڕێگە نە ‌ڕێڕەون نە ڕێبەر بێبەش لەگڕەی لەشی و گیانی دڵڕەش بە ئەوینی ڕاستەقانی کورد هیندە نە ‌گێل و گێژ و کاسن داخم ئەوەیە بێکەسن، کەساسن ژیر و بە دڵن گەڵێک دەزانن بێ خێویە ‌بێ سەر و زمانن