گۆڕینی رژێم
<p>ئەمە ئەزموونێکە لە ڕۆژنامەنووسیدا پێدەچێت کەڵکی خۆی هەبێت ‌و لەدووتوێیدا هێمنی ‌و تووڕەییش لەخۆدەگرێت. لە لووتکەی مشتومڕی نێودەوڵەتیدا، سەبارەت بە "گۆڕینی ڕژێم" لە عێراقدا و لەکاتێکدا وایدەگەیاند کە حوکوومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئیتر بەتەواویی پابەندی ئەو سیاسەتە بووبێت، من دەستم کرد بە نووسینی زنجیرە مشتومڕی توند بۆ گۆڤار و ماڵپەڕی Slate. بۆچوونەکە بریتی بوو لە تاقیکردنەوەی شیکاریی مەودا کورت لە بەرانبەر مەودا درێژدا، لە هەمان کاتیشدا هەڵوێست ‌و قەناعەتەکانی مەودا درێژ بخرێتە بەر پەرچدانەوە و بەرەنگاربوونەوەی مەودا کورت. <br />\r\nمن بە نیازم ئەم تاقیکردنەوەیە بەجۆرێ‌ لێبکەم کە لەوانیتر بێلایەنتر و سەربەخۆتر بێت. من لە ڕوانگەی کەسێکەوە دەستم پێکرد کە لایەنی بەرهەڵستکاریی عیراق ‌و کوردی گرتبێت لە دژی سەدام حوسێن، کەسێک کە هیوای سەرکەوتنیانی خواستبێت ‌و هاتبێتە سەر ئەو بڕوایەی کەوا سەرەکیترین ‌و گەورەترین هەڵەی ڕۆژئاواییەکان ‌و بەتایبەتیش ئەمریکاییەکان لە میانەی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا، جێگیرکردنەوەی سەدام حوسێن بوو لە دەسەڵاتدا، ساڵی 1991. <br />\r\nمن هیچ شتێکم لەوانە نەگۆڕی کە نووسیبوومن یان قسەم لەسەر دەکردن، پێش ئەو هێرشەی لە 20 ی مارت تا 9 ی نیسانی 2003 بەڕێوەچوو بەڵام لەڕاستیدا مەسەلەکەمان گەیاندە ئاستی لەسەروەستانی ڕەحنەگرانەی هەر خوێنەرێک. پاشان ئەم بەراییە کورتە و پاشەکییەکم داڕشت. ئەمانە هەموو مێًژوویان بۆ دانراوە و بەهەمان شێوە ئەوانی تریش بۆیان دادەنرێت. ئەڵبەتە ئەو کاتەی ئەم کتێبە بچووکە دەگاتە دەستی خەڵک گۆڕانی تر ڕوودەدەن، چاک بێت یان خراپ. کەسیش ناتوانێ‌ ئەو هیوایە بخوازێت وەک مێژوونووسێک لەبارەی ئێستاوە بنووسێت، بەڵام دەکرێ‌ وەک وتارنووسێک بێنە و بەرە لە سەر چەواشەکاریی بارێکی مێژوویی بکرێت کەوا هەندێک ڕووداو یان ئەنجام کە بە دوای هێرشەکەدا هاتن دەبوو بە پێچەوانەوە هەرگیز ڕوونەدەن. بەهەر حاڵا "لە خەونەکاندا بەرپرسیارێتی دەست پێدەکات"‌و ئەوانەی کەوا خەونی عیراقێکی ئازادیان بە زیندوویی هێشتووەتەوە دەبێ‌ بەرپرسیارێتی لۆجیکی ‌و ئەگەری ئەنجامەکانی داواکاریەکانیان قوبووڵا بکەن. یەک لە چالاکیەکانی ناسینی ئەوانەی بەمجۆرە مشتومڕ دەکەن ئەوەیە کە هەرگیز نەگەڕاون بەدوای