کتێبستان · نووسەران

حیکمەتی پیران

عەبدولکەریم فەتاح

هەندێ لە پەیڤەکانی ناو ڕۆمانەکە:
\r\n*گەورەترین سەعادەت لەو کاتەدایە کە دەرەوە و ناوەوەی مرۆڤ دەبن بەیەک.
\r\n*نەک تەنها لە مرۆڤدا، بەڵکوو لە تەواوی گەردوندا
\r\n حەق و ڕاستی بنچینەدار و پایەدارە، ناحەق و ڕاست بارێکی شلۆق و کاتییە، حەق ڕیشەدارەو ناحەق بێ ڕیشە، حەق وەک ئاوی زوڵاڵ دەمێنیتەوە و ناحەق وەک کەفی سەر شەپۆلی دەریا لادەکەوێت، بەمانایەکی تر ئەو کردار و کارانەی لە نەفسەوەیە بێ ڕیشەن و ئیرادەیەکی شەڕەنگێز بەرهەمی هێناوە، بەڵام ئەو کار و کردەوانەی لە فیترەتی پاک و خۆڕسکەوەیە لە ئیرادەیەکی چاک و پاکەوە سەرچاوەی وەرگرتووە مانادار و ڕیشەدارن.
\r\n *هەرکاتێك مرۆڤ پرسیاری لێ بڕا یان وای هەست کرد لێی دەبڕێ، ئەوا ئەوکەسە لە مردنەوە نزیکترە تا ژیان.
\r\n *مرۆڤ ئەگەر بیەوێت خۆی بناسێت، دەبێت خۆی هەڵ بکۆڵێت، دەبێت نهێنیەکانی ناوەوەی خۆی بخاتە دەرەوە، پەی بە شاراوەکانی خۆی ببات، تاریکستانەکانی ناوەوە ڕۆشن بکاتەوە،
\r\nدەریای خامۆش بشڵەقێنێت و شەپۆلی هەڵچوو بە کەنارەکانی وجودی خۆیدا بدات.
\r\n *مرۆڤ هەمیشە حەزەدەکات کەسێک هەبێت خۆی بداتە پاڵی، بۆیە زۆرجار لەبێ کەسیدا، ناکەسی لێ دەبێت بە کەس!
\r\n
\r\n