کتێبستان · نووسەران

مرۆڤی یاخی

ئەلبێرت کامۆ

<p>یەکێک لە کتێبە سەرنجڕاکێشەکانی ئەلبێرت کامۆ بەلای منەوە کتێبی مرۆڤی یاخیە. ئەم کتێبە لەگەڵ ئەوەی کتێبێکە زیاتر لە 50 ساڵ بەسەر تەمەنیدا تێدەپەڕێت، بەڵام کتێبێکە بۆ هەموو سەردەمەکان. مرۆڤ لە هەموو سەردەمەکان و لە هەموو جێیەکی دونیادا پێویستی بەم کتێبە و ئه و بیرۆکانە دەبێت، کە لە پشت رستەکانيەوە خۆیان حەشارداوە. ئەم کتێبە لە&zwnj;لایەن ئازاد بەرزنجییەوە کراوەتە کوردی و ناوەندی رۆشنبیریی و هونەری ئەندێشە بە چاپ گەیاندووە. لەم نووسینەدا هەوڵی ناساندێکی کورتی چەمکی مرۆڤی یاخی دەدەین و بزانین مرۆڤی یاخی کێیە؟&nbsp;<br />\r\nکامۆ لە بەشی یەکەمی ئەم کتێبەدا بەمشێوەیە باس لە مرۆڤی یاخی دەکات و دەنوسێت<pwa class=\\\"pwa-mark pwa-mark-done\\\" data-pwa-category=\\\"grammar\\\" data-pwa-dictionary-word=\\\":\\\" data-pwa-heavy=\\\"false\\\" data-pwa-id=\\\"pwa-856E8F49D602AB626E5FACC333586E12\\\" data-pwa-rule-id=\\\"WHITESPACE\\\" data-pwa-suggestions=\\\": \\\">:</pwa>ئه و مرۆڤەیه،&zwnj; کە دەڵێت نەخێر، بەڵام ئەم رەتکردنەوەیە مانای ئەوە نییه،&zwnj; کە حاشا لە هەموو شتێک دەکات، بەڵکو ئه و مرۆڤێکە کاتێک دەست بە بیرکردنەوە لە خۆی دەکات دەشڵێت بەڵێ. ئه و کۆیلەیەی کە بە درێژاریی هەموو ژیانی فەرمانی جێبەجێ کردووە لە پڕێکدا کە فەرمانی تازەی پێ دەدرێ، بڕیار دەدات جێبەجێی نەکات.&nbsp;<br />\r\nدواتر کامۆ لەبارەی روودانی کاتی یاخیبوونەوە دەنوسێت: یاخیبوون کاتێک روودەدات، کە مرۆڤی یاخی هەست بکات لە شوێنێک بە جۆرێک لە جۆرەکان لەسەر هەقە.&nbsp;</p>\r\n