کتێبستان · نووسەران

نزاکانی دایکم

گەشبیر ئەحمەد

ڕۆمانی نزاکانی دایکم سەرگوزەشتەو یاداشتی سەفەرێکی پرناسۆری مێرمندالێکی 15 سالیە کەلە نشتیمانی دایک و لەلای دایکی نیشتیمانەوە سەرهەڵدەگرێ و بەرەو هەندەران کۆچدەکا،
\r\nنزاکانی دایکم یەکێکە لەو پەرتوکە پر بەهاو
\r\nسود بەخشانەی کەپێویستە هەموو گەنجانی
\r\nئەم وولاتە بیخوێنێتەوە،
\r\nلەوێوە لەگەڵ گەشبیر ئەحمەد دەست بە سەفەرێکی روحی بکەن ئاشنابن بەو هەمو نەهامەتیانەی کە مێرمندالێکی 15 سالان بەناویاندا گوزەری کردوە،
\r\nگوێ بگرێ لە ترپەی دڵی ئەو دایکەی کە تروسکای ئومێدی بەرمالەکەیبوو لەوێوە بەهەناسەی ساردەوە دەستە نەحەساوەکانی بەرزکاتەوەو لەناخی دڵەوە هاور هەلسێنێت و بلالێتەوەو نزابکا سا بەلکو خوا جگەرگۆشەکەی لەدەستی جەندرمەکان و ساردی و گەرمی و برسەتی و تێنوێتی و دەریای ئیجە و
\r\nکەم خەوی و ماندوبون و سەختی ڕێگا بپارێزی.
\r\nمن دڵنیام کەخوای گەورە نزاکانی گیراکردوە
\r\nئەونەهامەتیانەی گەشبیر باسی دەکا دەکرا زۆر زیاتربن.
\r\nلێرەوە لەنزاکانی دایکم باهەستبکەین بەناخۆشی و نەهامەتیەکانی جێهێشنی دایک و باوک و نیشتیمان.
\r\nلەم دەلاقەیەوە باسەیری بێرێزی پێکردن و و بەکەم سەیرکردن و فەرهودکرنی گیرفان و برسیکردن و زیندانی کردنی گەنج و لاوەکانمان بکەین لەلایەن تورک و یۆنانیەکان.
\r\nئەمە پێناسەیەکی کورتی ئەم ڕۆمانەیە
\r\nهیوادارم هەموتان بیخوێننەوە
\r\nنزاکانی دایکم رۆمانێکی راستەقینەیە نوسەر تیایدا تیشک دەخاتە سەر یەکەم هەنگاوی کۆچکردنەکەی لەکوردستانەوە تا ئەوروپا.
\r\nنزکانی دایکم لەنوسینی ( گەشبیر ئەحمەد )ە کە خۆشی کاراکتەری سەرەکی ڕۆمانەکەیە.
\r\n