کتێبستان · نووسەران

کورد لە ئۆکتۆبەری رەشدا

شاخەوان برایم عەبدوڵڵا

<p>کورد لە ئۆکتۆبەری رەشدا.. لە نووسینی شاخەوان برایم عەبدوڵڵا، ساڵی ۲۰۱٨ چاپی یەکەمی لە چاپخانەی رۆکسانا لە شاری هەولیر چاپکراوە، ئەم کتێبە کۆمەڵە وتارێکی رۆژنامەوانییە، پێشووتر سەبارەت بە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی سەربەخۆیی کوردستان و دواتر ریفراندۆم و رووداوەکانی ۱٦ی ئۆکتۆبەر نووسراون و لە رۆژنامە و ماڵپەڕە دیارەکانی کوردستان بڵاوبوونەتەوە.<br />\r\nلە دووتوێی ئەم کتێبەدا باس لە عەقڵییەتی دەستەگەری شیعە دەکرێت دژ بە خواستەکانی گەلی کورستان. هەروەها باس لە زیانە ئابوورییەکانی رووداوی ۱٦ی ئۆکتۆبەر دەکرێت و بۆ ئەمەش نووسەر پشتی بەستووە بە ئاماری ڕێکخراوەکان لە بواری نەوت و وزە کە ئەوکات و ئێستاش قسە لەسەر نەوتی کوردستان دەکەن.</p>\r\n