کتێبستان · نووسەران

دۆن کیشۆت

سێرڤانتێس

<p>لە ڕۆمانی دۆن کیشۆت، کێشەیەکی فکری نێوان دۆن کیشۆت و سانچۆ ( دوو کاراکتری سەرەکیی رۆمانەکە) ئەوەیە کە دۆن کیشۆت زۆر ئیدەئالیستە و سانچۆ (هەر چەند زۆر جاران لە بەر سادەیی خۆی ئەویش وە هەوا دەکەوێ، بەڵام) زۆرتر رێئالیستە.</p>\r\n\r\n<p>هەر چەند ڕەنگە ئەو بەراوردە ناڕێک بێت، بەڵام بە خوێندنەوەی ئەو ڕۆمانە، نیگارێکی بەناوبانگی &ldquo;رافائێل&rdquo;م هاتە بەرچاو، کە لە سەر میچی کلێسای شاری ڤاتیکان کێشراوەتەوە و تێیدا ئەفلاتوون و ئەرەستوو بە یەکەوە پیاسە دەکەن. ئەو تابڵۆیە، دوو شێوازی جیاوازی بیرکردنەوە نیشان دەدات: ئەفلاتوون قامکی ڕوو بە ئاسمان ڕاگرتووە و ئاماژە بە ئیدەی بەرزی خوداوەندی دەکات. بەڵام پەنجەی ئەرەستوو زۆرتر ڕووی لە زەوییە. لێرەدا ئەم دوو خوێندنگایە فەلسەفییە لە یەک جودا دەبنەوە کە ئەفلاتوون زۆر ئیدەئالیست بوو، لەکاتێکدا کە ئەرەستوو هەوڵی دەدا مرۆڤێکی زەمینی بێ.</p>\r\n\r\n<p>بەو پێیە هەڵسوکەوتەکانی دۆن کیشۆت و تەنانەت خۆشەویستییەکەی بۆ &ldquo;دۆلسینێ&rdquo;، زۆرتر ئەفلاتوونییە، بەڵام زۆر جاران هەڵسوکەوتەکانی سانچۆ، بە پێچەوانەی جیهانی ئیدەیالە ئاسمانییەکانن. بۆ وێنە کە باسی خۆراک دێتە پێش، دۆن کیشۆت ئامادەیە لە پێناو ئیدەی پاڵەوانییەتی خۆیدا، برسییەتی و تینوویەتی بکێشێ، چوونکە پێی وایە کە جەستە لە بەرابەر گیان شتێک نییە. هەروەها دۆن کیشۆت بڕوای بە ژیانی تاهەتایی دوای مردن هەیە و پێی وایە کە بە خۆی وەکوو پاڵەوان، ئەگەر لەم جیهانە فانییەش دا نەبێ، لە دوای مردن و لە لای خوداوەند شوێن و پێگەی تایبەتی هەیە.</p>\r\n\r\n<p>بەڵام سانچۆ بە پێچەوانەوە، کەسێکی ئێگۆئیستە و ژیان و جیهان لە بوونی خۆیدا دەبینێ. سانچۆ پێی وایە کە جەستە بنەمای گیانە و ئەگەر نان و ئاوی پێ نەگات، ئیتر شتێک بە نێوی گیان و ژیان لە ئارادا نییە، چوونکە جەستە بە چوارچێوەی سەرەکی بینای بوونی خۆی دەبینێ. بۆیە سانچۆ نەک ئاسمان، بەڵکوو ڕووی لە زەوییە و تەنانەت ئیدەئالەکانیشی خاکین، واتا گەورەترین ئیدە و خەیاڵی سانچۆ تەنیا ئەوەیە کە ببێتە حاکمی جەزیرەیەک و دەوڵەمەند بێ.</p>\r\n\r\n<p>لە کۆتایی ڕۆمانی دۆن کیشۆت، لە دواترین جەنگدا (کە لە ڕاستیدا جەنگێکی نمایشییە) پاڵەوانی سەرەکی ڕۆمانەکە شکەست دەخوات و بڕیاڕ دەدات بۆ ماوەی ساڵێک ببێتە شوان. ئەمجارەیان جیهانی شوانییەتی بە ئیدەئال دەنەخشێنێ. لێرەشدا ، دیسان ئیدەکانی ئە