کتێبستان · نووسەران

کچانی کابول

دیبۆرا ئێلیس

<p>رۆمانی كچانی كابول، بە گێڕانەوەیەكی ئەدەبی و سادە و رەوان، واقعیەتی ژیانی خەڵكی ئەفغانستانی بندەستی تالیبان وێنا دەكات.<br />\r\nلەو رۆمانەدا ژیانی تاڵ و ئەستەمی خەڵكی ئەو وڵاتە بەتایبەتی ئافرەتان و رووناكبیران وەك تابلۆیەكی زیندوو نەخشێنراوە. بەتایبەتی لە زمانی دوو ئەكتەری سەرەكیی رۆمانەكەوە واتە &quot;پەروانە&quot; و &quot;شوزیە&quot; كە دوو دەستەخوشكن و بۆ پەیداكردنی نان و بژیوی خێزانەكەیان ناچارن سەر خۆیان بتاشن و خۆیان بكەنە كوڕ، بۆ ئەوەی بتوانن بچنە نێو شار و شت بفرۆشن و بەشی خواردنی رۆژانەیان پەیدا بكەن. لووتكەی كارەساتەكە ئەو كاتەیە كە دەچن گۆڕەكان هەڵدەدەنەوە و ئێسەكی مردووەكان دەردێننەوە و دەیفرۆشن... كە یەكێكیان دەڵێ: &quot;یانی كار گەیشتە ئەوەی ناچار بین ئێسك و پرووسكی مردووەكانمان بفرۆشین؟&quot;<br />\r\nلەگەڵ دێڕ بە دێڕی رۆمانەكەدا هەست دەكەیت خۆت چوویتە ئەوێ و دیمەنە زیندووەكان بەچاوی خۆت دەبینی. ئەوكاتەیە لێت روون دەبێتەوە، ئەو هێز و گرووپ و لایەنانەی بەڵێنمان پێ دەدەن بمان بەنە بەهەشت، لە پێشدا ژیانی سەر ئەم گۆی زەوییەمان لێ دەكەنە دۆزەخ....</p>\r\n