هونەری جەنگ
<p>هه‌ر شه‌ڕكه‌رێك و ده‌ره‌جه‌دارێكی عه‌سكه‌ری و حزبی هه‌ڵده‌ستێ و، نه‌ هه‌ر سه‌باره‌ت به‌جه‌نگ به‌ڵكو له‌مه‌ڕ سیاسه‌ت و ته‌نانه‌ت ژیانیش ده‌مده‌كاته‌وه‌، یه‌كسه‌ر پێمانده‌ڵێ: برا له‌ شه‌ڕ و سیاسه‌ت ئه‌خلاقیان تیا نیه‌، بێگومان مه‌به‌ستیان له‌م بیانوه‌ گه‌وجانه‌یه‌ كه‌وا ده‌زانن فه‌لسه‌فه‌یه‌، ده‌خوازن شه‌رعیه‌ت به‌ بێمروه‌تی و تاوانكاری و دڕه‌نده‌یی و وه‌حشیتی خۆیان بده‌ن، جا ئیتر ئه‌م هه‌مه‌جێتیه‌ به‌ نێوی ڕیسای ئایین و ئاسمانه‌وه‌ بێت، یان به‌نێوی عه‌لمانی و مۆرێنه‌و یاسای زه‌مینه‌وه‌ بێت. له‌ دێرزه‌مانه‌وه‌ وه‌ك له‌ به‌ند و بڕگه‌و ئاماژه‌كانی نێو ئه‌م كتێبه‌دا ده‌یبینین له‌ لایه‌ن زه‌مین و ئاسمانیشه‌وه‌ به‌نه‌فره‌ت كراوه‌.<br />\r\n </p>\r\n