پیاوان لە مەریخەوە هاتوون، ژنانیش لە ڤینۆسەوە

کاک چاکساز :-
\r\n\r\n
ئەو گلەییەی ژنان زۆر جار لە پیاوانی ئەکەن ئەوەیە ئەڵێن پیاوان گوێ ناگرن یان کاتێک ژنەکە قسە ئەکات پیاوەکە بە تەواوی پشتگوێی ئەخات یاخود گوێ لە چەن بەشێکی کەمی ئەگرێ و هۆکاری بێزار بونەکەی هەڵئەسەنگێنێ و ئینجا ڕۆڵی چاکساز ئەبینێ و پێشنیارێک بۆ ژنەکە ئەخاتە ڕوو کە گوایە چارەسەری کێشەکەی ئەکات.
\r\n پیاوەکە کاتێک ئەبینێ ژنەکەی سوپاسگوزاری ئەم هەڵوێستەی نابێ سەری دنیای لێ یەتەوە یەک،
\r\nگرنگ ئەوە نییە چەن جار ژنەکە گلەیی ئەوە بکات کە پیاوەکە گوێی لێ ناگرێ ئەم گوێ نایاتێ و هەمان ڕەفتار دوبارە ئەکاتەوە ژنەکە پێویستی بە بایەخ پێیانە بەڵام پیاوەکە لەو باوەڕەیایە کە نەخێر پێویستی بە چارەسەرە.
\r\n\r\n
لێرەوە کێشەیەک دروست ئەبێ پیاوەکە وا بیر ئەکاتەوە ژنەکە گرنگی بە پێشنیازەکانی پیاوەکەی نایا،بەڵام لە ڕاستیا ژنەکە پێویستی بە پێشنیاز نیە پێویستی بەوەیە پیاوەکەی گوێی لێ بگرێ و دڵی لای بێ و گرنگی پێ با تا قسەکانی تەواو ئەکات ئەو کاتە ئەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی و سوپاسی پیاوەکەی ئەکا بەجوانی گوێی لێ گرتووە.
\r\n\r\n
کاتێک پیاو ئەزانێ ئەمە یەکێکە لە شێوازەکانی بیرکردنەوەی ژنان ئەو کاتە توشی ئەم کێشەیە نابێ و بە جوانی گوێ بۆ ژنەکەی ئەگرێ تا قسەکانی تەواو ئەکا و باوەشێکی خۆشەویستی بۆ ئەکاتەوە و پێی ئەڵێ ئازیزەکەم هەموو شتێک باش ئەبێ گرنگ ئەوەیە تۆ باش بیت.
\r\n\r\n
کۆمیتەی پەرە پێیانی ماڵەوە:-
\r\n\r\n
بەربڵاوترین گلەیی پیاویش لە ژن ئەوەیە کە ژن بە بەردەوامی هەوڵ ئەیا بیگۆڕێ کاتێک ژنێک پیاوێکی خۆش بوێ وا هەستەکات بەر پرسیارە لەوەی لە گەشەکردن و لە پەرەپێیانی چۆنیەتی ئەنجامانی شتەکان یارمەتی بات،ژنەکە کۆمیتەیەکی پەرەپێیای ماڵەکە دروست ئەکات و تەواو خوو ئەیاتە پیاوەکە گرنگ نیە پیاوەکە چەن بەرگری ئەکات لە وەرگرتنی یارمەتی ژنەکە.
\r\nژنە هەر پێ دائەگرێ و بۆ هەلێک ئەگەڕێ یارمەتی بات یاخود پێی بڵێ پێویستە ئەوە بکەی ژنەکە وا ئەزانێ پەروەردەی ئەکا بەڵام پیاوەکە وا ئەزانێ ژنەکە ئەیەوێ کۆنترۆڵی بکات.
\r\n\r\n
دواجار ئەم دوو کێشەیە بەوە چارەسەر ئەکرێن سەرەتا بزانین بۆچی پیاوان ڕێگەچارە ئەخەنەڕوو هەروەها بۆچی ژنانیش حەز بە پەرە پێیانی شتەکان ئەکەن؟؟
\r\nگریمان کات ئەگەڕێنینەوە دواوە و تەماشای ژیانی<