کتێبستان · نووسەران

زەردەشت ئاوای گوت

فریدریش نیچە

<p>وەھای گوت زەردەشت، کتێبێک بۆ ھەمووکەس و ھیچکەس (بە ئەڵمانی: Also sprach Zarathustra: Ein Buch f&uuml;r Alle und Keinen) چیرۆکێکی فەلسەفییە کە فەیلەسووفی ناوداری ئەڵمانی فریدریک نیچە، لە چوار بەشدا لە ساڵانی ١٨٨٣ەوە تاکوو ١٨٨٥ نووسیویەتی. نیچە لەم کتێبەدا لە زاری زەردەشتەوە، بیرۆکەکانی خۆی وەک &quot;گەڕانەوەی ھەمیشەیی&quot;، &quot;مردنی خودا&quot; و &quot;کەڵەمرۆڤ&quot; دەردەخات.</p>\r\n\r\n<p>وەک نیچە خۆی دەڵێت &quot;قووڵترینی نووسراوەکانە&quot;؛ سەرانسەر وشەی پڕنھێنییە لە بوارەکانی فەلسەفە و ئەخلاقدا کە پێغەمبەرێک لە گۆشەی خەڵوەتەوە بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی باسی دەکات. جێگەبەجێگەی لە چیرۆک و نموونەکانی ئەنجیل کەڵکی وەرگرتووە بۆ سووکایەتیکردن بە ئایینی خاچپەرستی و جوولەکەکان، ڕەوشت و ئەخلاقیان.</p>\r\n