ئیسلام و نیشتمان پەروەری

بە پشت بەستن، بە خوێندنەوەی پەرتووکی ئیسلام و نیشتمان پەروەری کە گوڵبژێرێکە سەبارەت بە ڕاستینەی ئاینی ئیسلام کە لەلایان ڕێبەری گەلی کوردەوە نووسراوە.
\r\nپەرتووکیك کە کۆمەلیك ڕاستینەی حاشاهەلنەگری لەخۆ گرتووە سەبارەت بە چڤاك و ئاین و دەسەلات وراستی و چەواشەی ئیسلام لەلایان ڕژێمە دەسەڵاتخوازەکانەوە.
\r\nپەرتووکیك کە زۆر بەسوودە بەتایبەت بۆ ئەوکەسانەی کە بەدوای لێگەرین دا دەگەرین سەبارەت بە ڕاست و دروستی ئیسلام بۆ ئەوانەشی کە پیان وایە یاخود واتێگەیشتوون یاخود وافێرکراون کە پەکەکە و ڕێبەرەکەی دژی ئیسلامن.
\r\nبەتیگەیشتنی من،ڕێبەر ئاپۆ هێندەی دەخوازیت ڕاستینەی ئیسلام لە کۆمەلگا و زانایانی ئیسلامی بگەینیت هێندە ناخوازیت وەك نوسەریك بپرژیتە سەر بابەتی تر کە وای بۆ دەجم ئەو لەدانانی ووشەکانیش جاریکی تر دەیەویت کۆمەلیك پەیام بگەیەنیت بە کۆمەلگای مڕۆڤایەتی و تایبەت گەلانی ژیردەست و گەلی کوردیش لەنیوی دا کە بەسالانە دوژمنان و داگیرکاران لەڕێگای ئاینەوە هەوالی قڕکردن و لەناوبردنی دەدەن.
\r\nلەدیدی ڕێبەر ئاپۆ،ئیسلام و سەرجەم ئاینەکانی ترکە هاتوونە وەك شۆرشیکی کۆمەلایەتی دەستیان پی کردووە ئاینەکان لە خزمەتی کۆمەلگاکاندا هاتوونە کە ئەمەش ڕاستیکی خۆی هەیە نەك وەك نووسەرەکانی تر کە بە ڕقەوە لەبەرامبەر ئاینەکانەوە قسەدەکەن.
\r\nڕێبەر ئاپۆ، بەباوەرەوە باس لەو ئیسلامە دەکات کە سەرەتا بۆ بەریوبردنی خەلك هاتووە دواتریش بووە هۆی گۆرانکار و بەرەو پێش بردنی کۆمەلگای مرۆڤایەتی.بەلام لەدوای ئەوەی هەمان ئاین دەبێتە چەکیك بەدەستی پیاوانی دەولەتەوە ئەوا لە ڕێگای سەرەکی و پیرۆزی خۆی لادەدات و دەکەوێتە خزمەتی ستەمکاران بەم هۆیەشەوە گۆرانکاریەکان پیچەوانە دەبنەوە ئازادیەکان کۆیلایەتی و عەدالەتی بی عەدالەتی پێکەوەژیان ڕەق جێگایان دەگرنەوە.
\r\nبۆیە تیگەیشتن لەو ڕاستیانە هێندەش ئاسان نیە کە بە سالانە مامۆستایانی ئاینی ئەو چەمکانەیان وەك خۆی باس نەکردووە جگە لە جەند شتیکی سەرەتای کە هەموومان لەبەرمان کردوون.
\r\nڕێبەر ئاپۆ،هەوالی ئەوە دەدات کە لە پەرتووکەکەی دا کۆمەلگا ئاگاداربکاتەوە لەو پلانە قریژەی کە دەسەلاتداران لە ھەولی ئەوە دان لەڕێگای ئاینەوە سەروەت و سامانی ئەم چڤاکە میژوویە بەکاربێنن لە پێناوی بەرژەوەندیەکانیان بۆیە لیرەوە بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە کاتێك ئاین لەدەستی کۆ