کتێبستان · نووسەران

دە رۆژ لەگەڵ داعش

یۆرگن تۆدنهۆڤەر

ڕۆژنامەنووسی (ئەڵمانی یورگن تۆدنهۆڤەر) بۆ ئەبووبەكر بەغدادی "زۆر حەزم دەكرد كە ڕۆژێك دەوڵەتێكی ئیسلامی ببینم، چونكە ئەم دەوڵەتە ئیسلامییە دەیتوانی لە ئارامیدا دژی نادادپەروەری و خۆ بەزلزانینەكانی ڕۆژئاوا بوەستێتەوە، زۆر بە داخەوەم كە دواجار بە حكومەتێكی دژە ئیسلامی ئاشنا بووم"
\r\n
\r\nیورگن تودنهۆڤەر یەكێكە لە ڕۆژنامەنووسە جیهانییەكان، ئەو لە زۆربەی جەنگەكانی ئەم سەردەمە ئامادەگی هەیە، زۆرینەی ئەو كارانەی دەیكات كەم ڕۆژنامەنووس دەتوانێت خۆیان لە قەرە بدات، چونكە لە پێناوی دەرخستنی حەقیقەتی ڕووداوەكان و دەرخستنی دیوە شارەوەكەیان تۆدنهۆڤەر یاری بە مەرگی خۆی دەكات. بۆیەش ئەو جگە لای بەشێك لە وڵاتە زلهێزەكان نەبێت كە وەك سیخوڕ و دوژمن وێنای دەكەن، ئەگینا لای زۆرینەی وڵاتانی جیهان بە كەسێكی ڕاستگۆ دراوەتە قەڵەم.
\r\nتودنهۆڤەر كەسێكی مەسیحییە بەڵام هەمیشە لە نووسینەكانی دا بە دیدێكی سەربەخۆی میانڕەویانە بەرگری لە مافەكانی موسڵمانان دەكات و گرفتەكانیان بۆ جیهانی ڕۆژئاوا شیدەكاتەوە، بەم كارەشی بووەتە كەسێكی خۆشەویست و ناودار لە جیهانی ئیسلامی دا. یورگن دوای ئەوەی گەشتی بۆ قەڵەمڕەوی داعش مسۆگەر دەبێت بە گومانێكی زۆرەوە ڕوو لەم ناوچەیە دەكات، ئەو دە ڕۆژ لە ژێر دەسەڵاتی داعش بە پاراستنی تەواوی ئاسایشیەوە  دەمێنێتەوە.
\r\n\r\n

\r\n