باوکی دەوڵەمەند و باوکی هەژار

\r\n
\r\n
دەوڵەمەندەکان بۆ پارە ئیش ناکەن، پارە ئیشیان بۆ دەکات.
\r\n
\r\n
\r\n
ماڵەکەت سەرمایە و داراییت نییە.
\r\n
\r\n
\r\n
ئەوانەی پارە کۆدەکەنەوە، شکستخواردووەکانن.
\r\n
\r\n
\r\n\r\n
ڕابێرت کیوساکی، نووسەری کتێبی "باوکی دەوڵەمەند و باوکی هەژار" لە کتیبە بەناوبانگەکەیدا کە 26 میلیۆن دانەی لێ فرۆشترا، نوسیویەتی: "ئەگەر بۆ پارە ئیش بکەن، نەک هەر هەتا هەن دەوڵەمەند نابن، بەڵکوو هەمیشە لە نێو کێشەی دارایی و پووڵ و پارەدا پەلەقاژەتان دەبێ."
\r\nقسەی ئەوانە ئەوەیە کە ئەگەر دەتانەوێ دەوڵەمەند بن ئیش بۆ پارە مەکەن، بۆ وا دەڵێن؟ کلیلی ئەو نهێنییە لە چیدایە؟
\r\nکێشەی کۆمەڵگای ئێستای ئێمە ئەوەیە کە زۆربەی خەڵک بەو کارانەوە نووساون کە پێیان خۆش نییە، هەموو هەوڵەکەش لەپێناو ئەو پارەیەیە کە پێی ڕازی نین. ئەوان پێیان وایە ئەگەر زیاتر کار بکەن و پتر خۆیان ماندوو بکەن هەتا ماشێنی لوکس و خانووی گەورەتر و جلوبەرگی ماڕکەی باشتریان هەبێ، ئیدی بەوە وەک کەسانی دەوڵەمەند سەیر دەکرێن.
\r\nئەوەش لە حاڵێکدایە کە دەوڵەمەندەکان بۆ دەوڵەمەند بوون خەریکی کاری دیکەن.
\r\nڕابێرت کیوساکی لە کتێبەکەیدا ئاوای شی دەکاتەوە:
\r\n" بۆ دەوڵەمەند بوون پێویست ناکا ئێوە ئیش بۆ پارە بکەن؛ ئەوە پارەکەتانە کە دەبێ ئیشتان بۆ بکا. ئێوە دەبێ تەنیا ئیش بۆ فێربوونی زیاتر بکەن."
\r\nبە واتایەکی دی تا ئەو کاتەی ئێوە لە پێناو پارەدا کار دەکەن، هیچ چێژ و قازانجێک لە کارەکەتان وەرناگرن جیا لە پارە، وەک کار و دەوامی ڕۆژانە لە ئیدارە حکومەییەکان. ئێوە لەو جۆرە ئیشانەدا کاتی خۆتان بە پارە دەگۆڕنەوە، بەڵام دەوڵەمەندکان ڕێک پێچەوانەی ئەوە دەکەن؛ ئەوان دێن پارەکانیان بەکار دێنن. ئەوان بە پارەکانیان بەشداری لە کۆرسەکانی فێرکاریدا دەکەن، کاری وەبەرهێنان دەکەن و زیاتر دەوڵەمەند دەبن، بێ ئەوەی کاتەکانیان بەفیڕۆ بدەن. واتە پارەکانیان دەدەن و لە بەرامبەردا کات و پارەی زیاتر وەدەست دێنن.
\r\n