کتێبستان · نووسەران

کوردستان و کورد

د. عەبدولرەحمان قامسلو

<p>هه&zwnj;موو كتێبێك مێژووی خۆی هه&zwnj;یه&zwnj;، كتێبی &quot; كوردستان و كورد&quot; یش به&zwnj;ش به&zwnj;حاڵی خۆی خاوه&zwnj;ن ڕابردوویه&zwnj;كی درێژه&zwnj;، ساڵی 1953 هاواڵێكی خه&zwnj;باتكه&zwnj;رو دۆستێكی نزیك پێشنیاری پێ كردم كه&zwnj; بۆ ڕوونكردنه&zwnj;وه&zwnj;ی هه&zwnj;ندێ باری سیاسی مه&zwnj;سه&zwnj;له&zwnj;ی كورد نامیلكه&zwnj;یه&zwnj;ك بنووسم، به&zwnj;ڵام هه&zwnj;ر زۆر زوو ده&zwnj;ركه&zwnj;وت كه&zwnj; ئه&zwnj;م گیروگرفته&zwnj; به&zwnj; نامیلكه&zwnj; چاره&zwnj;سه&zwnj;رناكرێ.<br />\r\nبه&zwnj;ڵێنم به&zwnj; هاواڵه&zwnj;كه&zwnj;م دا كه&zwnj; خه&zwnj;ریكی نووسینی كتێبێك له&zwnj;سه&zwnj;ر گروگرفتی كورد ده&zwnj;بم، به&zwnj;داخه&zwnj;وه&zwnj; سه&zwnj;ركه&zwnj;وتنی كوودیتای 1953 كه&zwnj; بووه&zwnj;هۆی ڕووخانی حكوومه&zwnj;تی نیشتمانی مصدق و زاڵبوونی ڕێژیمی دیكتاتۆری و زۆرداری ، ده&zwnj;ره&zwnj;تانی ئه&zwnj;وه&zwnj;ی لێ بڕیم كه&zwnj; به&zwnj;ڵێنه&zwnj;كه&zwnj;م بجێ بگه&zwnj;یه&zwnj;نم، هه&zwnj;ل و مه&zwnj;رجی تێكۆشانی نهێنی و له&zwnj;به&zwnj;رده&zwnj;ست دا نه&zwnj;بوونی سه&zwnj;رچاوه&zwnj;ی پێویست بۆ دانانی كتێبێكی زانستی له&zwnj;سه&zwnj;ر مه&zwnj;سه&zwnj;له&zwnj;ی كورد چه&zwnj;ند ساڵی تریش ئه&zwnj;م مه&zwnj;سه&zwnj;له&zwnj;ی وه&zwnj; دوا خست، به&zwnj;ڵام هه&zwnj;ر له&zwnj;و وه&zwnj;خته&zwnj;وه&zwnj; كۆكردنه&zwnj;وه&zwnj;ی كه&zwnj;ره&zwnj;سته&zwnj;و ئاماری پێویست له&zwnj; هه&zwnj;موو ناوچه&zwnj;كانی كوردستانم به&zwnj; ئه&zwnj;ركی خۆم داناو زۆر هاواڵی دڵسۆزیش له&zwnj;و باره&zwnj;وه&zwnj; یارمه&zwnj;تیان دام.<br />\r\n&nbsp;</p>\r\n