کتێبستان · نووسەران

جەمشید خانی مامم کە هەمیشە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد

بەختیار عەلی

<p>ڕۆمانی جەمشید خانی مامم، کە &ndash;کە هەمیشە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد، بەرهەمی بەختیار عەلی، ڕۆمانێکی سەرنجڕاکێشە. من نە کوردم و نە کوردستانیش باش دەناسم، بەڵام گێڕانەوەی ڕۆمانەکە بە لای منەوە زۆر ئاشنا بوو، و پەیوەندییەکی بە ئەزموونی ژیانمەوە دامەزراند-درووست کرد. لە لێکدانەوەیەکی ڕووبەڕوودا هەوڵ دەدەم تاوەکو بە خوێندنەوەیەکی دەقهەڵسەنگاندنانە پەیوەندییەک لەنێوان ئەو ڕۆمانەدا بە ژانرەکانەوە، قوتابخانە ئەدەبیەکان و بەرهەمە هونەریی و ئەدەبییەکان پێکەوە دابمەزرێنم، و بەو هۆیەشەوە بە تێگەیشتنێکی قوڵتر لە ڕۆمانی جەمشیدخانی مامم بگەم. من لەو باوەڕەدام کە پەیوەندییەکانی دەقهەڵسەنگاندن سپاردنی خۆئاگایانەی دەقەکان بە یەکتری نین، بەڵکو کۆمەڵێک پەیوەندین گەر بێت و لە کاتی خوێندنەوەی دەقدا شێوەگیر ببن، توانای دەلالەتیی دەقەکان دەتوانن زیاتر بەرنە سەرەوە.<br />\r\nبەر لە هەر شتێک، ڕۆمانی جەمشید خانی مامم بەهرەی لە پێکهاتەی &quot;ئەدەبیاتی زارەکی&quot; وەرگرتووە کە بۆ خۆی ڕیشەیەکی لە ئەدەبیاتی فۆلکلۆردا هەیە. لەنێو ئەو ژانرە گشتییەدا، دەتوانرێت ناوی ژانری دیکە ببرێت کە بە پێکهاتەی گێڕانەوەی ڕۆمانەوە هاوشێوەییەکی سەیری هەیە، و ئەویش &quot;ژانری وێڵگەرد-سەرگەردان-پیکارسک&quot;ـە. تایبەتمەندێتیی گێڕانەوە/ ڕۆمانی وێڵگەردانە باسی ماجەراکانی کەسایەتییەکە کە بە ئەو دەڵێن &quot;وێڵ/سەرگەردان/ پیکارو&quot; و بە شوێنێکەوە گرێدراو نییە، و&nbsp; بە کۆمەڵێک وردەماجەراوە لە جیهاندا سەرگەردانە. بۆ نموونە، دۆن کیشۆت کەسایەتییەکی وێڵە. وشەی وێڵ لە ڕووی واتاییەوە {هاوشێوەی وشەی} ئاوارە و وێڵگەرد و سەرگەردان وایە. بەڵام ڕاستتر ئەوەیە کە دۆنکیشۆت ئاوارە و وێڵگەرد نەبووە و باشترە بڵێین وێڵ و سەرگەردانە*. لە داستانە وێڵگەردیەکاندا کەسایەتیی وێڵگەرد مەجاراگەلێکی بێشومار و بچووک دەخاتە پشتسەری خۆیەوە کە هەرکامێکیان چیرۆکێکن و بۆ خوێنەر واتایەکی تایبەتیی پەیدا دەکەن، هاوشێوەی هەزارویەکشەوە. ئەو پێکهاتەیە بە وردی لە ڕۆمانەکەی بەختیار عەلیدا دەبینین. بە گومانی من، ئەو سەگەردانیەش دەتوانرێت لە بەرهەمەکەدا {واتە لە کەسایەتییەکانی نێو بەرهەمەکەدا} بە شوناسی نەتەوایەتی گرێ بدرێتەوە. لەم ڕووەوە ڕۆمان لە پەیوەندیی دەقهەڵسەنگاندندا بە ژانری وێڵگەردەوە وەک ئەوەیە قسەیەکی گرنگ لە بارەی شوناسی نەتەوایەتییەوە بکات.<br