خوێنەرەوەکە

دوو کارەکتەری سەرەکی لەم ڕۆمانەدا هەن، هانا شمیتس و کوڕێژگەکە. کات لەم ڕۆمانەدا زۆر درێژە، دەکرێت بڵێم دەتوانین ئەم ڕۆمانە بەسەر دوو کاتدا دابەش بکەین، کاتی جەنگ و دوای جەنگ، واتە تەمەنی کوڕێژگەکە لە هەرزەکاری، مامناوەندی و تا ڕادەیەک پیریش دەگرێتەوە. کاتێک ئەم کوڕە هەرزەکارە و خوێندکارە، تووشی نەخۆشیی زەردووی دەبێت و بە ڕێکەوت خاتوو هانا دەبینێت و پاشان پەیوەندی لە نێوانیاندا دروست دەبێت. سەرەتا پەیوەندیی جەستەیی دروست دەبێت و دواتر وردەوردە دەبێت بە پەیوەندییەکی ڕۆحی لە لایەن کوڕێژگەکەوە. دواتر کاتێک خاتوو هانا بڕیار دەدات ئەو جێگەیە بەجێ بهێڵێت و بۆ جێگەیەکی تر بڕوات لەگەڵ کوڕێژگەکە لە یەکتر دادەبڕێن، کوڕێژگەکە دەبێت بە خوێندکاری مافناسی و دواتر لە یەکێک لە سیمینارەکاندا لە دانیشتنێکی دادگا هانا دەبینێت کە دادگایی دەکرێت لەسەر ئەوەی کە سەر بە ڕێکخراوی ئێس ئێس بووە.
\r\n\r\n
ئەم رۆمانە باس لەوە دەکات کە مرۆڤ چەند جیاوازیی لە نێوان خۆی و کەسی بەرامبەردا هەبێت، دەتوانێت گیرۆدەی ببێت یان خۆشی بوێت بەبێ ئامانج. کوڕێژگەکە جگە لەوەی بۆی دەرکەوت کە هانا سەر بەو رێکخراوەیە، بەڵام نەیتوانی ڕقئەستوور بێت بەرامبەری، لە کاتێکدا هانا بێماڵئاوی ئەو کوڕەی بەجێ هێشت، هەروەها لە کاتێکیشداهانا دەستی لە کوشتنی چەندین کەس هەبووە. گیرۆدەبوون بە هاناوە وای کرد نەتوانێت لەگەڵ خێزانەکەیدا بەردەوام بێت، بەڵکو جیا بووەوە.
\r\n\r\n
لەم رۆمانەدا لە ڕێگەی کەسایەتیی هاناوە پێمان دەڵێت کەهەندێک مرۆڤ چەند سەرسەختن و خۆبەزلزانن لەهەندێک ڕەفتاریاندا، هانا بە هۆی نەخوێندەوارییەکەوەیە نەیدەتوانی و نەیدەویست خۆی بشکێنێتەوە.
\r\n\r\n
کاتێک لە دادگاییەکەدا باس لە خوێندنەوەی کتێبی دایک و کچەکە کرا، هانا نەیگوت نەخوێندەوارم بەڵکو نکۆڵی کرد و گوتی خوێندوومەتەوە؛ گەر ڕاستی بگوتبا، ڕەنگە کەمێک سزای کەمتر بوایە، بەڵام سەرسەختانە گوتی خوێندوومەتەوە. مرۆڤ زۆر جار دەجەنگێت بۆ شتێک کە خراپ بەسەریدا دەشکێتەوە، د