هەزار و یەک شەوە
ھەزار و یەک شەوە (بە عەرەبی: أَلْفُ لَيْلَةٍ وَلَيْلَةٌ[١]) کۆکراوەیەکی چیرۆکی فۆلکلۆریی ڕۆژھەڵاتی ناوینە کە لە سەردەمی زێڕینی ئیسلامدا بە زمانی عەرەبی کۆکراونەتەوە. کتێبەکە لەلایەن چەندان نووسەر و وەرگێڕ و دانای ڕۆژھەڵات، ناوەڕاست و باشووری ئاسیا و باکووری ئەفریقادا کۆکراونەتەوە. ھەندێک لە چیرۆکەکان دەگەڕێنەوە بۆ وێژە و چیرۆکی فۆلکلۆریی سەردەمی کۆنی عەرەبی، میسڕی، ھیندی، فارسی، و مێزۆپۆتامیایی.[٢] ھەندێکیشیان لە بنەڕەتدا چیرۆکی فۆلکلۆریی سەردەمی عەبباسی و مەمالیکەکانن، لەکاتێکدا ئەوانی دیکە، بە ئەگەری زۆرەوە لە کتێبی فارسیی «هزار افسان»ی سەردەمی پەھلەوییەوە وەرگیراوە، کە بەزۆری لەسەر کەرەستەی ھیندی بونیادنراوە. هەزارو یەک شەوە یەکێکە لەوشاکارە ئەدەبیە گرنگانەی کەلەسەردەمی زێڕینی ئیسلامدا نوسراوەو نوسرەکەی تاهەنوکە بەنادیاری ماوەتەوە . ئەڵبەتە سەبارەت بەدیار نەبونی نوسەرەکەی چەند ڕایەک هەیە کەلەدیارترینیان ترسی نوسەر بووە لەئاشکرابونی چونکە ئەوسەردەمیش وەک هەرسەردەمێکی دی و وەک ئێستاش ووتن باجی ویستووە.....! هەزارو یەک شەوە وەک دیارە جوگرافیای نوسینی دەکەوێتە ناوچەکانی ڕۆژئاوواو باشور ی ئاسیاوە .. ئەم کتێبە کەبەسەرهاتی کچێکە بەناوی ( شەهرزاد ) کەشوو بە پاشایەک دەکات بەناوی ( شەهریار ) شەهریار پاشایەکی دەستەڵات دارەو پاش ئەوەی لەلایەن ژنەکەیەوە خیانەتی لێدەکرێت بڕیار دەدات هەرشەوەو کچێک بەژن بگرێت و پاشان بیکوژێت.. پاشائەوەی دڵی دەچێت لەکچی وەزیرێکی خۆی وەزیر کەلەم بڕیارەی پاشا ئاگادارە بەڵام ناتوانێت ڕێگەبگرێت لەپێنەدانی کچەکەی بەپاشاو ناچار دەیداتێ...... بەڵام شەهرزاد زۆر زیرەکانە دەست دەکات بەگێڕانەوەی چیرۆک بۆپاشاو هەرشەوە و درەنگانی شەو چیرۆکێکی بۆدەگێڕێتەوەبەتەواو نەبووی باقیەکەی دەخاتەشەوی دواتر تادەگاتە هەزارو یەک شەو ..لەدواهەمین شەودا کەشتێک بۆووتن نامێنێتەوە جگەلەوەی کەسێ کوڕەکەی ئەهێنێتە بەردەم پاشاو دەڵێت ئەمانە کوڕی تۆن و پاشاش لەبەرخاتری کوڕەکانی لێی خۆش دەبێت..... ئەوە جێی باسە لەهەزارو یەک شەوەدا ژنان هەردەم جێی باوەڕپێکردن و متمانەنین ، ڕاستر بڵێم هەمیشە بەفێڵ و تەڵەکەی بچوک پیاوەکان تەفرەدەدەن... ئەوەی کەزیاتر جێی سەرسامیم بوو کەش و هەوای چیرۆکەکان هەموویم لەدەورو بەری خۆمدا دەمبینی هەر لە درۆ و فێڵ و تەڵەکەی بچوک و قۆڵبڕین و عەشق و ئیهانە و خۆگۆڕین و ........هتد لەڕاستیدا دەستپێکی هەزارو یەک شەوە لەلایەن شەهرزادەوە دەگەڕێتەوە بۆ پیاوێکی دڵ ڕەق و بێبەزەی کەشەهرزاد بەکاری دێنێ بۆڕزگاربوونی ژیانی... هەروەها ئەوتێڕوانینانەی کەسەبارەت بەژنان پانتای گەورەی حیکایەتەکانی داگیرکردووە لەڕاستیداڕەنگ دانەوەی بیری هەموو ئەوپیاوانەی کەلەو کەلتورو کەش و هەوای ئەو حیکایەتانەدادەژین...کەهەمیشە پیاوەکانی مەحکومن بەگەورەترین پێ ڕابواردن لەلایەن ژنانەوە.... بەوپێیەی کەگرنگترین چەکی ژنانیش بۆفێڵ و تەڵەکەکانیان تواناسێکسییە کانیانە....