کتێبستان · نووسەران · وەرگێڕان · بۆ نووسەران و بڵاوکەرەوە کوردەکان

محەمەد جەمیل عەلى

*سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی ( لە ئامادەیی ڕزگاری کوڕان) لە هەولێر خوێندووە. *بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لەبەشی زمانی ئینگلیزی، کۆلیژی ئاداب، زانکۆی سەلاحەدین لە ساڵی 2004 بەدەستهێناوە. *بڕوانامەی ماستەری لە یاسایی و کارگێری گشتی لە زانکۆی نیمی فەرەنسی، لە ساڵی 2013 بەدەستهێناوە. *بۆ ماوەی(2) ساڵ نوێنەری قوتابیانی گروپى ماستەر بووە، لە زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی.ئیدارەی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی لە لوبنان بڕوانامەی ڕێزلێنانی پێدەبەخشێ لەبەرامبەر هەوڵ و ماندووبوونی وەک نوێنەری قوتابیانی ماستەر بۆ ماوەی دووساڵ. *لێژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی کوردستان سوپاسنامەی پێدەبەخشێ، لەبەرامبەر پێشکەشکردنی سیمنارێک لە پەرلەمانی کوردستان و گرنگی بابەتی ماستەرنامەکەی. *وەزارەتی تەندروستی لەسەر بنەمایی ماستەرنامەکەی ڕێنمایەکی وزاری دەردەکات. ڕێنمایی ژمارە(7996) لە 14-05- 2013. *بۆ ماوە(٨) ساڵ مامۆستایی زمانی ئینگلیزی بووه، لە قوتابخانە ئامادەییەکانی سەر بە پەروەردەکانی چۆمان، دەشتی هەولێر، ناوەندی هەولێر. *وەک مامۆستایی زمانی ئینگلیزی لە چەند سەنتەرێکی فێربوونی زمانی ئینگلیزی وانەی وتووتەوە، لەناو شاری هەولێر. *لە ساڵی 2011 ناونیشانی خۆی لە مامۆستایی دەگۆڕێت بۆ فەرمانبەری. *بۆ ماوەی(3) ساڵ وەک فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گشتی هەولێر خزمەت دەکات. *لە ساڵی 2015 ڕاژەی خۆی دەگوازێتەوە بۆ دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان. *بۆ ماوەی (1) ساڵ دەبێتە بەرپرسی ڕاگەیاندنی دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان. لە ئیستادا ٢٠٢٦ وەک فەرمانبەر لە دەستەی وەبەرهێنان خزمەت دەکات.

کتێبەکان